ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی کۆریای باکور ڕایگه‌یاند که‌وا سه‌رۆک کیم جۆنگ ئیڵ له ته‌مه‌نی 69 سـاڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئاژانسی KCNA گوتی کیم جۆنگ ئیڵ ڕۆژی شه‌ممه کاتێـک به شه‌مه‌نده‌فه‌ر بۆ یه‌کێـک له کێڵگه‌کانی ده‌چوو هێرشی دڵ لێـیداوه و بووه‌ته مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی. ده‌شڵێت زۆر خۆی ماندوو کردووه.
کیم جۆنگ ئیڵ ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست پاش ئه‌وه‌ی باوکی دامه‌زرێنه‌ری کۆریای باکور کیم ئیڵ سۆنگ له سـاڵی 1994 دا مرد.
ئاژانسی KCNA هه‌ر پاش بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی مه‌رگی کیم جۆنگ ئیڵ داوای له گه‌ڵی وڵاته‌که‌ی کرد دوای کیم جۆنگ ئونی کوڕی بکه‌ون که ته‌مه‌نی له ده‌وری 28 سـاڵدایه.
ئه‌مه‌ش شتێـکی چاوه‌ڕوانکراوبوو، چونکه له مانگی نۆی سـاڵی ڕابردووه‌وه ئاماده‌کاری ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م کوڕه‌ی شوێنی بگرێته‌وه. له‌و کاته‌وه کیم جۆنگ ئون چه‌ندین پـۆستی باڵای درایه ده‌ست، له‌وانه پـله‌ی ژه‌نه‌ڕاڵی چوار ئه‌ستێره.
به‌ڵام شیکه‌ره‌وان ده‌ڵێن هێشـتا شیانی به‌رپابوونی شه‌ڕ نێوان ئه‌فسه‌ره باڵاکانی وڵاته‌که هه‌یه له‌سه‌ر گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات.