Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی مالیزیا بانگی باڵیۆزی کۆریای باکوور و باڵیۆزەکەی خۆی دەکات لە پیۆنگیانگ


وەزارەتی دەرەوەی مالیزیا ئەمڕۆ دووشەممە بانگی باڵیۆزی کۆریای باکووری کرد بەهۆی ئەو تۆمەتانەوە کە باڵیۆزەکە ئاڕاستەی کردبوون لەسەر چۆنێتی لێکۆڵینەوە لە کوژرانی زڕ براکەی سەرۆکی کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون.

وەزارەتی دەرەوەی مالیزیا لە بەیاننامەیەکدا وتیشی هەروەها بانگی باڵیۆزەکەی خۆشی کردووە لە پیۆنگیانگ بۆ وتوێژ کردن.

وەزارەتی دەرەوەی مالیزیا ڕایگەیاند بانگی باڵیۆزی کۆریای باکووری کردووە بۆ ئەوەی ئەو تۆمەتانە ڕوون بکاتەوە کە ئاڕاستەی حکومەتی مالیزیای کردووە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە 17ی مانگی دووی 2017دا.

باڵیۆزە کۆرییەکە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا وتبووی حکومەتی مالیزیا شتێک دەشارێتەوە هەروەها وتبووشی مالیزیا خاوە خاو دەکات و کار بۆ ڕازیکردنی هێزی دەرەکی دەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG