Accessibility links

بەبڕى 88 ملیار دینار زیانلێكەوتوانى شەڕى نێوان پێشمەرگە و حەشد لە خورماتوو قەرەبوو دەكرێنەوە


پەرلەمانى عێراق بڕیارى دا بە قەرەبووكردنەوەى زیانلێكەوتوانى شەڕى نێوان پێشمەرگە و حەشدى توركمانى لە قەزاى خورماتوو و بە شەهید هەژماردەكردنى ئەو كەسانەى لە گرژیەكاندا گیانیان لەدەستدا.

حەسەن محەمەد نوێنەرى خورماتوو لە ئەنجومەنى پارێزگاى سەڵاحەدین ، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند" لە شەڕى نێوان پێشمەرگە و حەشد دا خەڵكێكى زۆر زەرەرمەند بووە و ژمارەیەكى زۆر ماڵ و دوكان سوتێنراون."

وتیشى"قەرەبوو كردنەوەى زیانلێكەوتوان كارێكى گرنگە ، بەو پێیەى خەڵك هەیە هەموو ماڵ و سامانەكەى لەو گرژیانەدا لەدەستداوە."

لەشەرى چەند مانگى رابردووى نێوان پێشمەرگە و حەشدى شیعى دا لە خورماتوو ، جگە لە سوتاندن و تاڵانكردنى ماڵ و دوكانى دەیان كورد و توركمانى شیعەى شارەكە ، ژمارەیەك هاوڵاتى و چەكداریش لە هەردوولا كوژراون.

حەمە سوور دوشیوانى ئەندامى پەرلەمانى عێراق ، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"زیانەكانى خورماتوو بە 88 ملیار دینار مەزەندە كراوە."

وتیشى"قەرەبوەكە لە بودجەى ئەمساڵ دەكرێتەوە و لیژنەیەكى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بەهاوكارى لیژنەى قایمقامیەتى خورماتوو زیانەكان دەستنیشان دەكەن."

دواى شەڕى نێوان پێشمەرگە و حەشد هەرچەندە كوشتن و رفاندن لە خورماتوو بەردەوامە ، بەڵام شەڕ كۆتایى هاتووە و گفتووگۆ لە نێوان بەرپرسانى هەردوولا هاتووەتە ئاراوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:35 0:00

XS
SM
MD
LG