Accessibility links

لە خورماتوو كورد گفتووگۆى لەگەڵ لایەنە شیعیەكاندا ڕاگرت


لایەنى كوردى لە قەزاى خورماتوو گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ لایەنە شیعیەكاندا ڕادەگرێت و تۆمەتباریان دەكات بە ئەنجامدانى پێشێلكارى، لایەنە شیعیەكانیش جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە لەگەڵ هێوركردنەوەى دۆخى خورماتودان.

مەلا كەریم شكور ئەندامى وەفدى دانوستانكارى لایەنى كوردى لە خورماتوو، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"هێزە شیعیەكان دوو هاوڵاتى كوردیان دەستگیركردووە و سوكایەتیان پێكردوون ، هەروەها لەسەر چەند باڵەخانەیەكى گەڕەكى عەسكەرى هێزیان داناوە كە ئەمانە پێشێلكارین، بۆیە گفتووگۆكانمان ڕاگرتووە."

لە بەرانبەردا نەجات حسێن ئەندامى وەفدى دانوستانكارى لایەنى شیعى، ئاماژەى بەوەكرد ئەو پێشێلكاریانەى ئەنجامدراون هەڵوێستى تاكەكەسى بوون و بارودۆخى خورماتوو ئارامە و گفتووگۆكانیش دەست پێدەكەنەوە.

ماوەى چەند هەفتەیەكە شەڕ لەنێو كورد و لایەنى شیعیدا لە قەزاى خورماتوو راگیراوە و هەردوولا لە هەوڵدان بۆ هێوركردنەوەى بارودۆخەكە، بەڵام ناوبەناو دۆخەكە گرژى تێدەكەوێت.

XS
SM
MD
LG