Accessibility links

خه‌سره‌و گۆران: بایکۆتکردنی لیستی برایه‌تی به‌رده‌وام ده‌بێت

  • Jani Diylan

خه‌سره‌و گۆران

خه‌سره‌و گۆران

جارێکی تر کۆبوونه‌وه‌ی نێوان لیستی برایه‌تی له‌ موسڵ و لیستی حه‌دبا به‌ چاودێری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان سه‌رئه‌نجامێکی لێنه‌که‌وتۆته‌وه‌. خه‌سره‌و گۆران سه‌رۆکی لیستی برایه‌تی له‌ نه‌ینه‌وا و لقی پارتی دیموکراتی کوردستان، له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت له‌ درێژایی زۆرتر له‌ ساڵێکدا چه‌ندین قۆناغمان بڕیبوو له‌و کێشانه‌ی له‌ نێوانماندا هه‌بوون وه‌ به‌وه‌ گه‌یشتبووین له‌ دابه‌شکردنی پۆسته‌کان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌کانمان بۆ هۆڵی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ سه‌رانی حه‌دبا کۆبوونه‌وه‌که‌یان گه‌ڕانده‌وه‌ خاڵی سفر که‌ ئاماده‌ نه‌بوون هیچ پۆستێک به‌ لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا بده‌ن، هه‌ر بۆیه‌ زوو کۆبوونه‌وه‌که‌ کۆتایی پـێهات.‌

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 5:02 خوله‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG