Accessibility links

خالید شوانی: لایه‌نی کوردی میکانیزمی تری هه‌یه‌ بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێک له‌ عێراقدا و هێڵه‌ گشتیه‌کانیشی دیار کراون

  • Balen Salih

کۆبونه‌وه‌که‌ی نێوان نوینه‌رانی کورد له‌ به‌غدا و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عیراق به‌ ده‌رکردنی ڕاگه‌یاندنێک کۆتایی پێهات.

خالید شوانی: لایه‌نی کوردی میکانیزمی تری هه‌یه‌ بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێک له‌ عێراقدا و هێڵه‌ گشتیه‌کانیشی دیار کراون

خالید شوانی: لایه‌نی کوردی میکانیزمی تری هه‌یه‌ بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێک له‌ عێراقدا و هێڵه‌ گشتیه‌کانیشی دیار کراون

له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له‌ کێشه‌ و ئاڵۆزیه‌کانی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق کراوه‌ و وه‌ک خالید شوانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت له‌ کۆبونه‌وه‌که‌شدا جه‌خت له‌ جێبه‌جێکردنی ڕێکه‌وتنه‌ سیاسیه‌کان کراون و هه‌روه‌هاش گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ بنچینه‌کانی کاری هاوبه‌شی نێوان لایه‌نه‌کان.

به‌ڕێز شوانی ده‌شڵێت عێراق به‌ قۆناغێکی سیاسی هه‌ستیاردا تێپه‌ڕده‌بێت که‌ ده‌کرێت به‌ قه‌یرانێکی قوڵ ناودێر بکرێت و ئه‌و بنه‌مایانه‌ی حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی له‌سه‌ر پێکهاتووه‌ یان پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ لێی به‌دی ده‌کرێت یانیش هه‌ڵوێستی ئاشکرا هه‌ن دژ به‌و ڕێکه‌وتنانه‌ی پێشتر مۆرکراون.

خالید شوانی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له‌ عێراقدا ڕووده‌دات هه‌ر ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسی نییه‌ بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی عێراق به‌ڵکو هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسیشن بۆ سه‌ر مافه‌کانی کورد له‌ عێراقدا.

هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شوانی کردووه‌.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 5:30 خوله‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG