له هه‌فته‌ی ڕابردوودا له په‌رله‌مانی عێراقدا لیژنه‌یه‌کی نوێ پێکهێنرا بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر چۆنیه‌تی جێبه‌جێکردنی به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراق.
خالید شوانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی ده‌ڵێت گرنگی ئه‌م لیژنه‌یه له‌وه‌دایه هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاته‌کانی لیژنه‌کانی تر هه‌یانه له په‌رله‌ماندا ئه‌میش هه‌یه‌تی که بریتین له داڕشتنی یاسا و دووه‌میش ده‌سه‌ڵاتی چاودێریکردنی کاره‌کانی حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی هه‌یه سه‌باره‌ت به هه‌نگاوه‌کان بۆ جێبه‌جێکردنی به‌ندی 140.
به‌ڕێز شوانی ده‌شڵێت ئێستا باشترین کاته بۆ جێبه‌جێکردنی کێشه‌کانی ناوچه جێناکۆکه‌کان، به تایبه‌تی که باس له پێکهێنانی حکومه‌تێک ده‌کرێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی زۆرینه له عێراقدا.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ خالید شوانی کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 15:49 خوله‌که.