جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کور‌دستانی عێراق سه‌ردانی پارێزگای که‌رکوک ده‌کات پاش ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا کردی و کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی له‌وێ کرد به‌بێ ئاماده بوونی وه‌زیره کورده‌کان.
خالید شوانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کور‌دستانی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ئه‌و جۆره بڕیارانه ده‌ربکات که مشت و مڕ به‌دوای خۆیدا بێنێت به تایبه‌تیش بڕیاره ئاسایشی و له‌شکریه‌کان ئه‌وه یانی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی کردووه.
به‌ڕێز شوانی ده‌شڵێت ئه‌م سه‌ردانه‌ی مالیکی بۆ که‌رکوک ته‌واو جیاواز بووه له‌و سه‌ردانه‌ی پێشتر بۆ پارێزگای به‌سره کردبووی و ئه‌مه‌ی که‌رکوک مه‌به‌ست و ڕه‌هه‌ندی سیاسی له پشته‌وه بووه، به‌ڵام سه‌ردانه‌که‌ی جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کور‌دستانی عێراق بۆ دابینکردنی خزمه‌تگوزاریه‌کان بووه.
به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ خالید شوانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کور‌دستانی کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 8:50 خوله‌که.