له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا وا بڕیار بوو ڕۆژی سێشه‌ممه خۆپیشاندانێکی تر له شاری که‌رکوک بکرێت به‌ڵام به هۆی گرتنه به‌ری ڕێوشوێنی ئاسایشیه‌وه ئه‌و خۆپیشاندانه نه‌کرا.
خالید شوانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت گرتنه به‌ری ئه‌و ڕێوشوێنه ئاسایشیانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سروشتی خۆپیشاندانه‌که و ئه‌و ئامانجه سیاسیانه‌ی له پشتیه‌وه‌ن.
به‌ڕێز شوانی له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، ده‌ڵێت به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئێستا له‌به‌رده‌ستدان وا بڕیاره ئه‌و لایه‌نانه‌ی له حه‌ویجه‌وه بڕیاری ئه‌و خۆپیشاندانه‌یان داوه ، وه‌ک ده‌ڵێت ڕۆژی هه‌ینیان دیارکردووه تا پیلانه‌که‌یان جێبه‌جێ بکه‌ن.
خالید شوانی ده‌شڵێت ، پێکهاته‌ی تورکومانی له که‌رکوک هاو ڕایه له‌گه‌ڵ پێکهاته‌ی کوردی‌دا و ئاماده‌ش نین به‌شداری له‌و پیلانه‌دا بکه‌ن.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 15:27 خوله‌که.