له‌گه‌ڵ به‌ردوامی هه‌وڵه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه سیاسیه‌که‌ی عێراق که هه‌روادێ و ئاڵۆزتر ده‌بێت، هێشتا لایه‌نه سیاسیه‌کان به تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی یاسا و ئه‌لعێراقیه نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌وه‌ی بتوانن ببنه هاوبه‌شی یه‌کتر له به‌ڕێوه‌بردنی عێراقدا و سه‌قامگیریه‌کی سیاسی له وڵاته‌که‌دا بێننه ئاراوه.
خالید شوانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت قه‌یرانی سیاسی عێراق قوڵه و هێنده‌ی ئه‌وه‌ی لێکتێنه‌گه‌یشتن هه‌یه له نێوان لایه‌نه‌کاندا ، هێنده ڕه‌هه‌نده‌کانی لێکتێگه‌یشتن ڕوون نییه.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز شوانی ده‌شڵێت ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق دابووی بۆ پێکهێنانی هه‌رێمێکی تایبه‌ت به سوننه‌کان له ناوه‌ڕاستی عێراقدا، پاش تاووتوێکردنێکی وورد هاتوه له نێوان سه‌رکرده‌کانی عه‌ره‌بی سوننه‌دا و هه‌روا له خۆڕا نه‌بووه.
خالید شوانی نیگه‌رانی خۆشی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر کاردانه‌وه‌ی شیعه‌کانی عێراق له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی فێدراڵی که وه‌ک ده‌ڵێت به‌دووری نازانێت ئه‌و جۆره ڕاگه‌یاندنانه‌ی شیعه‌کان مه‌ترسیشی هه‌بێت بۆسه‌ر هه‌رێمی کوردستانیش.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:59 خوله‌که.