ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له به‌غدا کۆبونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت کرا، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی عیراق و سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که و ژماره‌یه‌ک له گه‌وره به‌رپرسانی تر بۆ تاوتوێکردنی مه‌سه‌له‌ی سه‌رژمێری گشتی عێراق.
خالید شوانی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت کۆبونه‌وه‌که زیاتر به مه‌به‌ستی هێنانه کایه‌ی تێگه‌یشتنێکی هاوبه‌ش بووه له نێوان لایه‌نه‌کاندا سه‌باره‌ت به سه‌رژمێری کردن تا کێشه‌ی سیاسی لێنه‌که‌وێته‌وه.
له لێدوانه‌که‌یدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا به‌ڕێز شوانی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که ئه‌نجامی کۆبونه‌وه‌که ته‌نها پێکهێنانی لیژنه بووه له پارێزگاکانی که‌رکوک و موسڵدا بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره بۆ ئه‌و کێشانه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت هه‌ندێک لایه‌ن ده‌ینێنه‌وه.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، خالید شوانی ده‌شڵێت یه‌کێک له هۆکاره‌کانی ئه‌نجام نه‌دانی سه‌رژمێری له عێراقدا وه‌زیری پلاندانانی عێراقه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:00 خوله‌که.