Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گەشتێـک بۆ پـێـنج وڵات دەسـتپـێدەکات

  • Shayan Pasha

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووەکانی ئه‌مه‌ریکا له‌ ڕۆژی هه‌ینییه‌وه‌ گه‌شتێک بۆ پێنج وڵات ده‌ستپێده‌کات له‌ هه‌وڵێکدا بۆ پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئابووری و ئاسایشی و هه‌روه‌ها بۆ ڕەوینەوەی نیگه‌رانییه‌کان له‌ باره‌ی ڕێککه‌وتنی ناوکی ئێرانه‌وه‌. بڕیاریشه‌ له‌ باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا سه‌ردانی مالیزیا و سنگافووره‌ و ڤێتنامیش بکات.

هه‌رچه‌ندێکه‌ پام دۆکنز په‌یامنیری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ده‌ڵێت سه‌ره‌تای گه‌شته‌که‌ی جۆن کێری له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ده‌ستپێده‌کات.

له‌ هه‌وڵیکدا بۆ پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، جۆن کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ هاوکاره‌کانی له‌ میسر و قه‌ته‌ر کۆده‌بێته‌وه‌.

سه‌ردانه‌که‌ی بۆ قاهیره‌ له‌م ده‌مه‌دا هاتووه‌ که‌ وڵاته ‌یه‌کگرتووەکانی ئه‌مه‌ریکا و میسر کارده‌که‌ن له‌سه‌ر چاکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیاندا، ئه‌وه‌ی به‌هۆی ناڕه‌زاییبوونی ئه‌مریکا له‌ به‌رامبه‌ر سه‌رکوتکردنی ئه‌و وڵاته‌ بۆ پشتیوانکه‌رانی سه‌رۆکی پێشوو محه‌مه‌د مورسی تێکچوبوو.

هه‌ردوو وڵاته‌که‌ دایالۆگێکی ستراتیژی میوانداری ده‌که‌ن که‌ جه‌ختده‌کاته‌ سه‌ر گیروگرفته‌کانی سیاسی و وئابووری و ئاسایشی.

میشێڵ دۆ‌ن له‌ ده‌زگای کارنیگی بۆ ئاشتی نێوده‌وله‌تی ده‌ڵێت:

"به‌ره‌نگاری ڕاسته‌قینه‌ له‌ به‌رده‌م جۆن کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌کانی له‌ میسر، چۆنێتی گفتووگۆیه‌ له‌سه‌ر ڕه‌وشی هه‌رێمه‌که‌ ، شه‌ڕی هه‌رێم دژ به‌ تیرۆرزم، بارودۆخی ناوخۆ له‌ میسر و هه‌روه‌ها که‌ چۆن هه‌ردووکیان به‌یه‌ک به‌ستراونه‌ته‌وه‌."

له‌ قه‌ته‌ریش، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ کێری له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری که‌نداو کۆده‌بێته‌وه‌ ئه‌وانه‌ی نیگه‌رانیان له‌مه‌ڕ ڕێککه‌تنی ناوکی ئێران ده‌ڕبریوه‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ی نیگه‌رانییه‌کانی کە یاسادانه‌رانی کۆنگرێس ده‌ڕیانبڕیبوو ئه‌وانه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا پرسیاریان ئاڕاسته‌ی کێری کردبوو.

یاسادانه‌ری کۆماری تۆم مارینو گوتی:

"ئێمه‌ مافی پاراستنی هاوڵاتیانی ئه‌مریکامان هه‌یه‌ له‌م کاره‌ساته‌، ئه‌و وڵاته‌ هێزی ناوکی هه‌یه‌، و سزاکان سه‌ریان گرتبوو."

ژماره‌یه‌کیش له‌ شیکه‌ران ده‌ڵێن ڕه‌نگه‌ ڕێککه‌وتنی ناوکی سوود به‌ وڵاتانی که‌نداو بگه‌یه‌نێت.

دانیال سێروه‌ر له‌ به‌شی لێکوڵینه‌وه‌کانی پێشکه‌وتووی نێوده‌وڵه‌تی له‌ زانگۆی جۆنز هۆپکنز ده‌ڵێت:

"پێموایه‌ ئەگه‌ر له‌ که‌نداو بژیامایه‌، ئه‌وا هه‌ستم به‌ ئارامییه‌کی زیاتر ده‌کرد بۆ پاشگه‌زبوونی ئێران له‌ چه‌کی ناوکی و که‌ نه‌توانێت تا 10 بۆ 15 ساڵی تر به‌ده‌ستیان بهێنێت به‌راورد به‌وه‌ی هیچ ڕێککه‌وتنێک نه‌بوایه‌."

سێروه‌ر ده‌ڵێت هه‌رچه‌ندێکه‌ دڵنیا نییه‌ له‌وه‌ی کێری بتوانێت نیگه‌رانییه‌کانی هاوپه‌یمانانی که‌نداو بڕەوێنێتەوە‌ که‌ ترسیان هه‌یه‌‌ ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ هه‌رێمه‌که‌ ناسه‌قامگیربکات.

XS
SM
MD
LG