Accessibility links

جان کێری: لە دیموکراسیـیەتدا جێی گەندەڵی نابێتەوە


U.S. Secretary of State John Kerry, left, and Tunisian Foreign Minister Taieb Baccouche speak to reportersTunis, Tunisia, Nov. 13, 2015.
U.S. Secretary of State John Kerry, left, and Tunisian Foreign Minister Taieb Baccouche speak to reportersTunis, Tunisia, Nov. 13, 2015.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پـرۆسەی سیاسی لە تونس بەرز نرخاند و گوتی سەرەڕای هەموو ئەو کۆسپە گەورانەی هاتوونەتە بەردەمی توانیویەتی سەرکەوتن تۆماربکات.

جان کێری ڕۆژی هەینی لە تونس لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ ئەلتەیب ئەلبەکوش هاوتا تونسـیەکەی گوتیشی هەموو جیهان چاوی لەسەر تونسە و ئەمەریکا خوازیارە ئەم وڵاتەی لانکەی بەهاری عەرەبیـیە سەرکەوتووببێت.

گوتیشی ئەمەریکا لە ساڵی 2011 زیاتر لە 700 ملیۆن دۆلاری وەکو یارمەتی پـێشـکەشی تونس کردووە و ئەمڕۆش وابەستەیە بە پـێدانی قەرزێکی نوێ.

پاشان گوتی " دیموکراسیـیەت پـێویستی بە ئابوریـیەکی ڕوون و ئاشکرا هەیە کە تیایدا گەندەڵی شوێنی نەبێتەوە."

جان کێری لە بارەی تێرۆر لەو وڵاتەی باکوری ئەفریکا گوتی ئەمەریکا پـشتیوانی لە تونس دەکات لە نەهێشـتنی ئەو هەڕەشە تێرۆرسـتیانەی لە لیبیاوە بۆی دێن.

سەبارەت بە بواری لەشکری، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گوتی پاش دوو هەفتەی دیکە ژمارەیەک لە کاربەدەسـتانی لەشکری ئەمەریکا سەردانی تونس دەکەن بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ هاوتا تونسیـیەکانیان، ئەمەش بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی پـێداویستیـیە لەشکریـیەکانی تونس. هەروەها مەسەلەی پـێدانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بە تونس بۆ کاری دیدەوانی ئەویش تاووتوێ‌دەکرێت.

تەیب ئەلبەکوش لای خۆیەوە سوپاسی ئەمەریکای کرد بۆ ئەو پـشـتیوانیـیەی لە وڵاتەکەی دەکات. پاشان داوای لە ئەمەریکا کرد چاودێری سنوورەکانی لەگەڵ لیبیا بکات تاوەکو ڕێگە بە دزەکردنی توندڕەوان و چەک و تەقەمەنی بۆ تونس نەدرێت. گوتیشی لەگەڵ ئەمەریکا کۆکن لەسەر ئەوەی پـێویستە بە زووترین کات چارەسەرێـکی سیاسی ئاشتیانە لە لیبیا بێتەدی، چونکە ناسەقامگیری لەو وڵاتە جێی مەترسـیەکی گەورەیە بۆ تونس.

XS
SM
MD
LG