Accessibility links

نەتان یاهوو: سەبارەت بە ڕیکەوتنی "خراپ" ناوکی ئێران لە گەڵ دانۆڵد تڕامپ قسە دەکەم


سەرۆک وەزیری ئیسڕایل، بنیامین نەتان یاهوو و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، جان کێری.

سەرۆک وەزیری ئیسڕایل، بنیامین نەتان یاهوو و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، جان کێری.

بنیامین نەتانیاهوو سەرۆک وەزیری ئیسڕایل ڕۆژی یەکشەمە گوتی کە دوای چوونی دانۆڵد تڕامپ بۆ کۆشکی سپی، لە گەڵ ئەو سەبارەت بە ڕێکەوتنی "خراپ"ی ئەتومی ڕۆژئاوا لە گەڵ ئێران قسە دەکات.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵنێری ڕۆیتێرز نەتان یاهوو و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە ئاخاوتنەکانی جیا سەبارەت بە ڕێکەوتنی ئەتومی لە گەڵ ئێران و هەروەها دروست کردنی شارۆچکە لە لایەن ئیسڕایل لە ناوچەکانی داگیرکراوی کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردن ڕوانگەی جیاوازیان هەبوو. وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا شارۆچکە سازی وەک بەربەستێک لە بەردەم ئاشتی زانی.

لە ماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بۆ ئەمەریکا، تڕامپ کە لە لایەن پارتی کۆمارییەوە ناوزەد کرابوو ڕێکەوتنی ناوکی بە ئەو پەڕی خراپی دانا. بەڕیز تڕامپ لە ٢٠ی مانگی ١ی ٢٠١٧ سوێندی سەرۆکایەتی دەخوات و لە کۆشکی سپی دەست بە کار دەکات.

نەتان یاهوو لە کۆنفڕاسنی ئەوساڵی ناوەندی لێکۆڵینەوەی برووکینز بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە واشنگتن لە ریگای سەتەلایتەوە بەشداری کرد. ناوبراو لە ئورشەلیم گوتی: "ئیسڕایل لە سەر پێشگیری کردن لە ئێران بۆ دەست ڕاگەیشتن بە چەکی ئەتومی بەڵێندارە. ئەوە نەگۆڕاە و گۆڕانیشی بە سەردا نایەت. چاوەڕێی وتووێژ لە گەڵ سەرۆکی هەڵبژێردراو تڕامپ م تا بزانم لە گەڵ ئەو ڕێکەوتنە خراپە چ کارێک دەکرێت."

نەتان یاهوو لە ئەو کەسانە بوو کە بە ئاشکرا ڕەخنەی لە ئەو ڕێکەوتنە گرتووە.

XS
SM
MD
LG