Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا: هەنگاوی زیاتر لە دژی تێرۆرستان پـێویستە


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جۆن کێری ڕۆژی هەینی لە میانەی لێدوانێکی هاوبەشیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگێ لاڤرۆڤ، ڕایگەیاند هێرشەکەی نیس ئەوەمان نیشان دەدات کە هەنگاوی زیاتر چەندە پێویستە بنرێن لە دژی تیرۆرستان بە تایبەتی لە سوریا.

جۆن کێری کە لە ڕووسیایە، لە هەوڵێکیدا بۆ مسۆگەرکردنی هەماهەنگی ئەمەریکا لەگەڵ ڕووسیا لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژە تێرۆر لە سوریادا سەرەڕای ئاڵۆزی پەیوەندییەکانی نێوانیان لەسەر ئۆکرانیا و ناتۆ و مەسەلەکانی تر.

جۆن کێری شەوی پێنجشەممە لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن کۆبۆوە بە مەبەستی تاووتوێکردنی قەیرانی سوریا. کێری گوتی وتووێژەکانیان "ڕژد و ڕاشکاوانە" بوون، بەڵام گوتەبێژی کرێملن ڕایگەیاند ئەوان باسی هاوکاریی لەشکری ڕاستەوخۆیان لە سوریا نەکردووە.

دمتری پاسکۆڤ گوتەبێژی کرێملن ڕایگەیاند " مەسەلەی هاوکاری ڕاستەوخۆی لەشکری لە شەڕی دژ بە تێرۆرزم باس نەکرا، هەندێک زانیاری ئاڵوگۆڕکرا، بەڵام بەداخەوە دەستمان نەکردووە بە هاوکارییەکی ڕاستەقینە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی بەرچاو کاریگەرییەکانی هەوڵەکانمان لە شەڕی دژ بە تێرۆرزم بەروپێش بەرین."

XS
SM
MD
LG