زۆر جار ئه‌و کێشانه‌ی که ئیمرو له جیهاندا له ده‌ورانی وه یاخود له ده‌می جه‌نگی جیهانیه‌وه به‌جێ ماون وه‌کو کێشه‌ی فه‌لستینیه‌کان، کورد، قوبرس و که‌شمیر به چاوی جیاواز ده‌بینرێن و هه‌ڵویستی جیاواز له باره‌یانه‌وه هه‌یه گه‌رچی هه‌مویان له یه‌ک خانه‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه.
ڕۆژنامه‌وان شاهۆ کرماشانی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له ڕاستیدا هۆی ئه‌وه‌یه ئه‌م وڵاتانه هه‌مویان له شوێنی تاێبه‌تدا هه‌ن وه هه‌مویان باری جوگرافیای سیاسی، ژیوپولیتیک و سوروشتی پێکهاته‌که‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌ورو به‌ری و چه‌ندین فاکته‌ری تر هه‌ن کاریگه‌ری هه‌یه، بۆ نمونه کورد به سه‌ر چوار وڵات‌دا دابه‌ش بوه ، که چوار سیستمی تێدایه دیموکراسی نین که کاریگه‌ری زۆره له‌گه‌ڵ وڵاتێک‌دا بۆ نمونه وه‌کو سودانی باشور.
شاهو کرماشانی له به‌رامبه‌ر ئاخۆ به‌و شیوه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب و موسڵمان له فه‌لستینیه‌کان پشتیوانی ده‌که‌ن ئایا له کورد ده‌که‌ن ؟ ده‌ڵێت له‌م کاته‌دا من پێم وایه هیچ پشتگیریه‌ک له لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه بۆ کێشه‌ی کورد له ئارادا نییه و بگره کوردیش خۆی به ئه‌ندازه‌ی پێویست کاری بۆ نه‌کردوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:45خوله‌که.