Accessibility links

ڕۆژنامەنووسێک لە کەرکوک تیرۆرکرا


درەنگانێکى ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە لە گەڕەکى عروبەى شارى کەرکوک ، لەلایەن چەند چەکدارێکى نەناسراوەوە تەقە لە ڕۆژنامەنوسێک کرا و تیرۆرکرا، بەرپرسانى پـۆلیسیش دەڵێن لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن.

عەمید خەتاب عومەر بەڕێوەبەرى پۆلیسى کەرکوک، بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"پـۆلیس زانیارى لەبارەى هۆکارى کوشتنى رۆژنامەنوسەکەوە نیـیە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە."

بەپێى وتەى بەرپـرسانى کەرکوک، رۆژنامەنوسە تیرۆرکراوە بە رەگەز عەرەبە و ناوى (محەمەد سابت)ــە و درەنگانێکى ئەمڕۆ لەلایەن چەند چەکدارێکەوە تەقەى لێکراوە کە ئۆتۆمبێلێکى جۆرى کرۆلایان پـێبووە.

مەهدى زریان بەرپرسى لقى کەرکوکى سەندیکاى رۆژنامەنووسان، بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"تا ئێستادا نازانن رۆژنامەنووسەکە لەسەر کارى رۆژنامەوانى یان کێشەى تر تیرۆرکراوە و ئەوان چاوەڕوانى ئەنجامى لێکۆڵینەوە دەکەن، بەڵام لە هەردوو حاڵەتەکەدا ئیدانەى تاوانەکە دەکەن."

بەئامانجکردنى رۆژنامەنووسان لە کەرکوک پێشینەى هەیە و جگە لە کوژرانى چەند رۆژنامەوانێک لە کاتى ڕووماڵکردنى رووداوەکاندا ، هەروەها 8 ساڵ لەمەوبەریش رۆژنامەنووس سۆرانى مامە حەمە لەلایەن چەند چەکدارێکى نەناسراوەوە تیرۆرکراو تا ئێستا تۆمەتباران دەستگیرنەکراون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:48 0:00

XS
SM
MD
LG