Accessibility links

پێشمەرگە لە سەرجەم میحوەرەكانى كەركوک دەخرێنە حاڵەتى ئامادەباشیەوە


بەدرێژایى شەوى رابردوو هێزى پێشمەرگە لەسەرجەم میحوەرەكانى دەوروبەرى كەركوك لەحاڵەتى ئامادەباشى دا بوو، بەو پێیەى داعش هێزێكى زۆرى لە حەویجە كۆكردبوویەوە و پێشمەرگە گومانى هەبوو ئەو رێكخراوە نیازى ئەنجامدانى هێرشى هەبێت.

كەمال كەركوكى فەرماندەى میحوەرى رۆژئاواى كەركوكى هێزى پێشمەرگە، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"شەوى رابردوو پێشمەرگە لەتەواوى سەنگەرەكانى دەوروبەرى كەركوك خرابووە حاڵەتى ئینزارەوە ، چونكە داعش هێزى زۆرى هێنابووە ناوچەكە."

بەپێى وتەى كەمال كەركوكى فەرماندەى میحوەرى رۆژئاواى كەركوكى هێزى پێشمەرگە، داعش پلانى هەیە بۆ ئەوەى لەسنورى كەركوك زیان بە پێشمەرگە بگەیەنێت.

كۆكردنەوەى هێز لەلایەن داعشەوە ، لە كاتێكدا دوێنێ‌ دژە تیرۆر كوژرانى ئەو حەزیفەى سەركردەى دیارى داعشى لەحەویجە راگەیاند.

دەربارەى ناسنامەى ئەو سەركردەیەى داعش ، كەمال كەركوكى وتى"ئەو حەزیفە خەڵكى دەوروبەرى حەویجەیە و بەرپرسى تیمەكانى ئەنجامدانى تەقینەوەى داعش بوو و كەسێكى مەترسیداربووە."

كۆكردنەوەى هێز لەلایەن داعشەوە لەحەویجە، لەكاتێكدا هێزە ئەمنیەكانى عێراق لەپارێزگاى ئەنبار لە پێشڕەویدان و بەرپرسانى عێراق و هەرێمیش باس لە ئامادەكارى بۆ هێرشكردنە سەر شارى موسڵ دەكەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:42 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG