Accessibility links

کوشتن و تیرۆرکردنى بەرپرس و کەسایەتیە دیارەکانى کەرکوک بەردەوامى هەیە و لە ماوەى 10 رۆژدا 2 بەرپرس و کەسایەتى دیارى کورد و عەرەبى شارەکە تیرۆرکراون.

عەمید سمکۆ محەمەد بەرپرسى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئاسایشى کەرکوک (یەکێتى)، وێڕاى ئاماژەکردن بەوەى کە تا ئێستا هیچ کەسێکیان بە تۆمەتى تیرۆرکردنى کەسایەتیەکانى کەرکوک دەستگیرنەکردووە، رایگەیاند"تیرۆرکردنى کەسایەتیەکانى کەرکوک پێناچێت دەستى داعشى لە پشتەوە بێت ، بەڵکو زیاتر پەیوەندیان بە ناکۆکیە شەخسى و تایەفیەکانەوە هەیە."

لەماوەى 10 رۆژى رابردوو و لەناو شارى کەرکوکدا ، پارێزەرێکى کورد و بەرێوەبەرى فەرمانگەى رەگەزنامەى کەرکوک کەعەرەبى سونەبوو درانە بەر دەسترێژى گولـلە و تیرۆرکران.

جوانە حەسەن سەرۆکى لیژنەى مافى مرۆڤ لەئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک ، بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"تیرۆرکردنى کەسایەتیەکانى کەرکوک دەستى گروپە تیرۆرستیەکانى تێدایە، هەروەک تیرۆرکردنى بەشێکیشیان پەیوەندى بە ناکۆکیە تایەفیەکانەوە هەیە."

پـێش تیرۆرکردنى ئەم دوو کەسایەتیە ، دەنگى ئەمەریکا لە زارى بەرپرسانى کەرکوکەوە پلانێکى نهێنى بۆ تیرۆرکردنى کەسایەتى و بەرپرسانى شارى کەرکوکى ئاشکرا کردبوو.

XS
SM
MD
LG