Accessibility links

عەمید سەرحەد قادر: دوو چەکدارى داعشى بکوژى پێشمەرگە دیلەکانمان دەستگیرکردووە


بەڕێوەبەرى پۆلیسى قەزاو ناحیەکانى کەرکوک ، دەڵێت شەوى رابردوو 4 چەکدارى داعشیان دەستگیرکردووە ، کە لە حەویجە هەڵاتون و خۆیان گەیاندوەتە نێو شارى کەرکوک ، جەختیش لەسەر ئەوەدەکاتەوە چەند چەکدارێکى بکوژى پێشمەرگە دیلەکانیان دەستگیرکردووە.

عەمید سەرحەد قادر ، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"چەکدارە دەستگیرکراوەکانى شەوى رابردووى داعش ، لەکاتى لێکۆڵینەوەدا وتویانە بروایان بەداعش نەماوە ، بۆیە ریزەکانى داعشیان جێهێشتووە و هەڵاتوون."

وتیشى"چوار چەکدارە دەستگیرکراوەکە خەڵکى ناحیەى رەشادن و زیاتر لە دووساڵ چەکدار بوون."

بەپێى وتەى بەرێوەبەرى پۆلیسى قەزاو ناحیەکانى کەرکوک، دوو چەکدارى ترى داعشیان دەستگیرکردووە کەدەستیان هەبووە لە شەهید کردنى پێشمەرگە دیلەکان داو لەبەردەم دادوەردا ، وردەکارى چۆنێتى کوشتنى پێشمەرگەکانیان گێراوەتەوە.

عەمید سەرحەد قادر ، روونیکردەوە دوو چەکدارەکە لەکاتى لێکۆڵینەوەدا دانیان بەوەدا ناوە کە چەند پێشمەرگەیەک لە پێشمەرگە دیلەکانیان بەبریارى والى کەرکوک شەهید کردووە، وتى"وتویانە بۆیە پێشمەرگەکانمان شەهید کردووە تا کەس و کارەکانیان لەدژى پێشمەرگە هانبدەین، بۆ ئەوەى فشار دروست بکەن و داواکاریەکانى داعش جێبەجێ‌ بکەن."

ژمارەیەک لەو پێشمەرگانەى کە لەلایەن داعشەوە دەستگیرکرابوون تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە ، کەس و کارەکانیشیان هەفتەى رابردوو سەردانى موسڵیان کردووە بەڵام هیچ زانیاریەکیان لەبارەى چارەنوسیانەوە دەست نەکەوتووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:24 0:00

XS
SM
MD
LG