ئه‌مڕۆ ئاژانسی ئاسـمانی ئه‌مه‌ریکا NASA ڕایگه‌یاند که‌وا ئه‌و زانایانه‌ی له‌سه‌ر تیلسـکۆپی Kepler کارده‌که‌ن هه‌ساره‌یه‌کیان دۆزیوه‌ته‌وه له ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی خۆر که له چه‌ند ڕوویه‌که‌وه له زه‌وی ده‌چێت.
هه‌ساره‌که 600 سـاڵی تیشکی له زه‌ویـیه‌وه دوره و ناوی لێنراوه Kepler-22b و تیره‌که‌ی نزیکه‌ی دوو هێند و نیوی تیره‌ی زه‌ویـیه و له‌و بۆشایـیه‌ی ئاسـماندایه که بڕوا ده‌کرێت شیانی هه‌بوونی ژیان له‌سه‌ر هه‌سـاره‌کانی هه‌بێت.
هه‌رچه‌نده خۆری ئه‌و هه‌سـاره‌یه له خۆری زه‌وی بچوکتره، به‌ڵام چونکه به ڕێژه‌ی 15% نزیکته‌ره لێی به به‌راورد به دوری زه‌وی له خۆری خۆمان وایکردووه پله‌ی گه‌رما‌که‌ی زۆر له‌وه‌ی زه‌ویـیه‌وه نزیک بێت. ده‌ڵێن ناوه‌نجیـیه‌که‌ی 22 پـله‌ی سه‌دیـیه که ئه‌وه‌ش بوار بۆ هه‌بوونی ئاو له‌سه‌ر خاکه‌که‌ی ده‌ڕه‌خسێنێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو زانیاریـیانه هێشـتا زاناکان له ئێسـتادا ناتوانن بڵێن پـێـکهاته‌ی سه‌ره‌کی ئه‌و هه‌سـاره‌یه چیـیه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ناسا کاتی خۆی 600 ملیۆن دۆلاری ته‌رخانکرد بۆ دروسـتکردنی تیلسکۆپی Kepler و له مانگی سێی 2009 دا ڕه‌وانه‌ی واڵای ئاسـمانی کرد به مه‌به‌سـتی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و هه‌سـارانه‌ی شیانی هه‌بوونی ژیانی له‌سه‌ر ده‌کرێن.