له هه‌وڵێکدا بۆ ئازاکردنی خانمێکی فه‌ره‌نسی که له هاوینه‌هه‌وارێکی کینیا ڕفێندرابوو، کینیا ناوبژیوانی بۆ سۆماڵ نارد.
وه‌زیری گه‌شتوگوزاری کینیا ( نه‌جیب به‌لالا ) به به‌شی ( سه‌واحلی ) ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت کینیا تیمێکی بچووکی پێکهێناوه که هه‌وڵده‌دات خاتوو ( ماری دیدێۆ) ئازادکات ، له ڕێگای ئۆپه‌راسێۆنێکی ڕزگارکردنه‌وه یاخود له ڕیگه‌ی دانوستاندنه‌وه له‌گه‌ڵ ڕفێنده‌ران .
( دیدێۆ) له شه‌سته‌کانی ته‌مه‌نیایه‌تی ، به کورسی که‌مئه‌ندامان هاتووچۆ ده‌کات ، ڕۆژی شه‌ممه له ماڵه‌که‌ی له که‌ناری دورگه‌ی ( ماندا) له کینیا له لایه‌ن چه‌کداری سۆماڵیه‌وه ڕفێندرا.
به‌رپرسانی کینیا تومهتهکهیان خسته ئه‌ستۆی گروپی چه‌کداری توندڕه‌وی ( ئه‌لشه‌باب) له سۆماڵ.