ڕۆژی هه‌ینی به ده‌یان هه‌زار کینی ئاڵای وڵاته‌که‌یان ده‌شه‌کانده‌وه و دروشمیان ده‌گوته‌وه هاوکاتی سه‌رۆک موای کیباکی ده‌سـتوری نوێی واژووکرد که ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆک که‌م ده‌کاته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی زیاتر ده‌داته حکومه‌ته خۆجێـیه‌کان.
سه‌رۆک کیباکی و سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌یلا ئۆدینگا و کاربه‌ده‌سـتانی دیکه‌ی باڵای حکومه‌ت له‌سه‌ر ده‌سـتوری نوێ سـوێندی یاسایـیان خوارد.
ڕێوڕه‌سمه‌که له پارکی ئوهوروی نایرۆبی سـازکرا و تیایدا سه‌مای میلـلی و نمایشی سه‌ربازی کرا. چه‌ندین که‌سـایه‌تی ناودار له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه ئاماده بووبوون.
به‌ڕیز کیباکی ڕووداوه‌که‌ی به ڕۆژێـکی مه‌زن بۆ کینیا ناوبرد و گوتی ئه‌مه گرنگترین ڕۆژه له میژووی کینیا له‌وه‌تای له سـاڵی 1963 وه ده‌سـتوری سه‌ربه‌خۆی وڵاته‌که‌ی په‌یڕه‌وکرد.
جێی ئاماژه پـێـکردنه 4 ی مانگی هه‌شت و له ڕاپـرسـیـیه‌کی گشـتیدا کینیـیه‌کان ده‌سـتوری نوێی وڵاته‌که‌یان په‌سه‌ندکرد.