Accessibility links

که‌مال ڕه‌ئوف باس له‌ مه‌سه‌له‌ی پـێـکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان ده‌کات

  • Dakhil Shammo

وا بۆ چه‌ند مانگـێـک ده‌چێت باس له‌ ئاڵوگۆڕی کابینه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ده‌کرێت. له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ قسه‌ و باس هه‌یه‌ که‌وا سه‌رۆکی حکومه‌ت دکتۆر به‌رهه‌م سـاڵح ده‌ست له‌کارکێشـانه‌وه‌ی خۆی پـێشـکه‌ش کردووه‌. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ بێ ده‌نگێـکی فه‌رمی هه‌یه‌.

که‌مال ڕه‌ئوف سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت ئه‌و بێ ده‌نگیـیه‌ هه‌تا ڕاده‌یه‌ک ده‌گرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاربوو کۆبوونه‌وه‌یه‌کی پـێـنج قۆڵی له‌ نێوان سێ لایه‌نه‌که‌ی ئۆپـۆزسیۆن و دوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار پارتی و یه‌کێتی ئه‌نجام‌بدرێت، تیایدا تیشک بخرێته‌ سه‌ر پـێـکهێنانی کابینه‌ی حه‌وته‌م و هه‌روه‌ها هه‌ڵوێسـتی ئۆپـۆزسیۆن بزانرێت ئایا به‌شـداری له‌ حکومه‌تی نوێدا ده‌که‌ن یان نا. ده‌ڵێت سـاز نه‌دانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپـۆزسیۆن هه‌تا ئێسـتا ئاماده‌ نیـیه‌ به‌شـداری کابینه‌ی حه‌وته‌م بکات.

که‌مال ڕه‌ئوف له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت یه‌کێـک له‌و مه‌سه‌لانه‌ی هه‌تا ڕاده‌یه‌ک پارتی نیگه‌ران کردووه‌ ئه‌وه‌یه‌ پـێـیان باش نیـیه‌ سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تێـک بکه‌ن که‌ ته‌نها له‌و لایه‌نانه‌ی ئێسـتا حکومه‌تیان له‌ده‌سـتدایه‌ پـێـکبهێنرێت. ده‌ڵێت چونکه‌ پـێـیان وایه‌ هه‌لومه‌رجه‌که‌ دژواره‌ و پـێویستی به‌وه‌یه‌ ئۆپـۆزسیۆن هاوکاریان بێت نه‌ک دژایه‌تیـیان بکات.

ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:05 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG