سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ده‌ڵێت ئه‌و ده‌ستوره‌ی ئێستا له تورکیا په‌یڕه‌و ده‌کرێت سڕینه‌وه و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وه و که‌مایه‌تیانه‌ی تره جگه له نه‌ته‌وه‌ی تورک که له تورکیادا ده‌ژین.
ڕۆژنامه‌وان که‌مال ڕه‌ئوف ده‌شڵێت پرسیاری سه‌ره‌کی چۆنیه‌تی ده‌سکاری کردنی ده‌ستوره‌که‌یه ئایا به‌و ئاڕاسته‌یه ده‌بێت که خواست بۆی هه‌یه، یان مه‌رامی سیاسی تری له پشته‌وه‌یه.
له گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که تورکیا به‌م ڕیفراندۆمه‌ی ده‌یه‌وێت خۆی له خواسته‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا نزیک بکاته‌وه ، له‌به‌ر ئه‌وه حکومه‌تی تورکیا ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی ده‌یه‌وێت له ده‌ستوری تورکیادا بیانکات دوو ئاڕاسته وه‌رده‌گرێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:11 خوله‌که.