سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت بڕیاری پێکهاته‌ی کوردی له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا له عێراقدا بڕیارێکه نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا ده‌یده‌ن.
که‌مال که‌رکوکی ده‌ڵێت ڕێکه‌وتنی ستراتیژی نێوان ئه‌مریکا و عێراق که به ( سۆفا ) ناسراوه ڕێکه‌وتنێکه له نێوان حکومه‌تی ئه‌مریکا و حکومه‌تی فێدراڵی عێراقیدا ، بۆیه پێویسته نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا به ووردی تاووتوێی هه‌موو شیانه‌کان بکه‌ن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تردا.
له میانه‌ی گفت و گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز که‌رکوکی باسیش له‌وه ده‌کات که هیچ قه‌یرانی نه‌ژادی له ناوچه جێناکۆکه‌کان دروست نابێت و ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر بێتوو به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراق وه‌ک خۆی جێبه‌جێبکرێت هیچ پشێویه‌ک و نائارامیه‌ک و توندوتیژیه‌ک ڕوونادات.
ده‌توانیت له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:32 خوله‌که.