ئه‌نجومه‌نی کاتی به‌رده‌رکی سه‌را (مه‌یدانی ئازادی) له شاری سلێمانی له ڕاگه‌یاندنێکدا وه‌ڵامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقی دایه‌وه که داواکرابوو نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نه‌که له په‌رله‌مانی کوردستان ئاماده‌بن بۆ باسکردن و تاووتوێکردنی داواکانیان.
له‌و ڕاگه‌یاندانه‌دا هاتووه " له ڕووی نوێنه‌رایه‌تیه‌وه، ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی كاتی هه‌میشه جه‌ختمان کردۆته‌وه كه ئه‌وه شه‌قامه ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێوه ده‌بات نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه، هه‌روه‌ها ئێمه پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر سیفه‌تێكمان هه‌بێت هه‌ر تاكێكمان جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌رین. له ئاستێكی دیكه‌دا، ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌ن كار له سه‌ر دروستكردنی متمانه ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هاونیشتمانیانی كوردستان، و به تایبه‌تی قوربانیانی تاوانه‌كانی مانگی دو و خێزانی شه‌هیدان".
له دوا به‌شی ئه‌و وه‌ڵامه ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی ئه‌نجومه‌نی کاتی به‌رده‌رکی سه‌رادا هاتووه " ئێوه وه‌ك په‌رله‌مانی كوردستان ده‌توانن له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا رۆڵێكی كاریگه‌ر بگێڕن له فشار خستنه سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم به مه‌به‌ستی هه‌رچی زوه جێبه‌جێكردنی داواكاریه هه‌نوكه‌ییه‌كانی خۆپیشانده‌ران، له به‌رئه‌وه به باشی ده‌زانین قۆناغی گفتوگۆ له سه‌ر داواكاریه بنه‌ڕه‌تیه‌كان له سه‌ر ئاستی نیشتمانی بخرێته پاش جێبه‌جێكردنی داواكاریه هه‌نوكه‌ییه‌كان".
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت ئیش به شه‌و و ڕۆژێک ناکرێت و چاکسازی به هه‌فته‌یه‌ک و دوو ڕۆژ ناکرێت و له په‌رله‌ماندا میکانیزمێک دانراوه بۆ جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌کان.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، که‌مال که‌رکوکی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت ڕۆژی 27 ی ئه‌م مانگه دیارکراوه بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی خۆپیشانده‌ران تا پێکڕا هه‌موو شتێک تاووتوێ بکه‌ین ، وه ده‌شڵێت له هه‌موو دامه‌زراوه‌کانی ناو هه‌رێمه‌که‌دا خواست بۆ چاکسازی و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان هه‌یه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:29 خوله‌که.