عەبدوڵا دیمیرباش، شارەوانی پێشینی سور لە دیاربەكر، كە ھەر لە 24/12/2009 وە لە زیندانەكانی توركیادایە، ئێستاكە لە بارێكی تەندروستی زۆر بەد دایە و پێوستی بە تیماری و چاودێری تەندروستیـیە، بەڵام دادگای توركیا بەوە ڕێگا نادات.
كێڵی ستیوارت، پرۆفیسۆری زانكۆی كۆلومبیا و شانۆ نووس كە ھەر لە ساڵی 2006 وە چاوپێكەوتنی لەگەڵ دیمیرباش دا كردووە و نزیكەی 10 كاتژمیر وتووێژی لەگەڵ دیمیرباشدا ھەیە و خەریكی فیلمێـكی داكیومەنتەریشە لە بارەیەوە. لە ھەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەڵێت، دیمیرباش پـێویستی بە تیماری و چاودێری پزشكی دەمە و دەستی ھەیە و ئەگەر نا ژیانی لە مەترسیدایە. خانم ستیوارت دەڵێت دادگای توركیا دوو جار داخوازی دیمیرباشی پەسەند نەكردووە بو تیماری پزشكی و ئەمەش پـێشێـلیە لە بناغەترین مافەكانی مرۆڤ. ئەو داوا لە حكومەتی توركیا دەكات دەمە و دەست ئازادی بكەن و ھەروههاش لە دەزگاكانی میدیا و ھەموو لایەكی تر داوا دەكات فیشار بھێننە سەر حكومەتی توركیا بو ئەوەی دیمیرباش ئازاد بكرێت و لە مردن رزگاری بێت.
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی ڕاپـۆرتهكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 6:37 خولهكه.