Accessibility links

هاوڵاتیـیه‌کی کوردی به‌ریتانیا باس له‌ ئاژاوه‌کانی ناو ئه‌و وڵاته‌ ده‌کات

  • Dexîl Şemo

هاوڵاتیـیه‌کی کوردی به‌ریتانیا باس له‌ ئاژاوه‌کانی ناو ئه‌و وڵاته‌ ده‌کات

هاوڵاتیـیه‌کی کوردی به‌ریتانیا باس له‌ ئاژاوه‌کانی ناو ئه‌و وڵاته‌ ده‌کات

کاوه‌ سه‌عده‌ئی که‌ هاوڵاتیـیه‌کی کوردی دانیشـتوی بێرمنگهامه‌ له‌ گفتوکۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت هۆی هه‌ڵـگیرسـاندنی ئه‌و ئاژاوانه‌‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌ کوژرانی کوڕێـک به‌ ده‌سـتی هێزه‌کانی پـۆلیس و پاشـان گۆڕا بۆ‌ توندوتیژی که‌ وه‌ک ده‌ڵێن په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ خرابی باری ئابوریان و هه‌روه‌ها نه‌بوونی عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌شه‌نه‌کردنی بێکاری و هه‌ژاری.

پاشـان ده‌ڵێت بارودۆخه‌که‌ ئێسـتا له‌ شـاری بێرمنگهام بڕێـک نائاسایی دیاره‌ و سوپه‌رمارکته‌ گه‌وره‌کان زوو داده‌خرێن و پـۆلیسێـکی زۆر له‌ نێو شـاره‌که‌دا به‌دی ده‌کرێت و شـاره‌که‌ زۆر چۆڵ دیاره‌ و خزمه‌تگوزاریـیه‌ گشـتیـیه‌کان زووتر کۆتایی به‌ کاره‌کانیان ده‌هێنن.

ده‌شڵێت ئه‌وانه‌ی ئه‌و ئاژاوانه‌ ده‌گێڕن که‌سانێـکی تایبه‌ت نین به‌ڵـکو گه‌نجانی له‌ هه‌موو پـێـکهاته‌کانی وڵاته‌که‌ی تێدایه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:20 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG