به پێی کومیته‌ی به‌رگری له ڕۆژنامه‌نووسان، ڕۆژنامه‌نووسانی بێ سنوور و چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی تر، ئازادی ڕۆژنامه‌وانی له هه‌رێمی کوردستانی عیراق تا دێت به‌ر ته‌سکتر ده‌بێته‌وه و ڕۆژنامه‌نووسان له‌و باره‌یه‌وه زۆر نیگه‌رانن. نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس کاوه موحه‌مه‌د له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت یه‌کێک له هۆیه سه‌ره‌کیه‌کان په‌یڕه‌وی نه‌کردنی یاسای ڕۆژنامه‌وانی کوردستانه که سه‌رۆکی هه‌رێم واژوی له‌سه‌ر کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.