دکتۆر کاوه مه‌حمود وه‌زیری ڕۆشنبیری و ده‌مڕاستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت حکومه‌تی هه‌رێم دژی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانه، هه‌رچه‌نده ده‌شڵێت حکومه‌تی نێوه‌ندی له به‌غدا کارئاسانی وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره به زۆر گێڕاوه‌کان ده‌کات. ده‌مڕاستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌شڵێت ناردنه‌وه‌ی به زۆری په‌نابه‌ران دژی پره‌نسیپه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ و دژی بڕیاره‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپاشه.
به‌ڵێن ساڵح له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ئه‌م گفت و گۆیه‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر کاوه مه‌حموددا کردوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:55 خوله‌كه.