له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابوردودا تورکیا ڕۆڵێکی گرنگی بینیوه له سه‌ر ئاستی ناوچه‌که‌دا و تا دێت ئه‌و رۆڵه‌ی فراوانتر ده‌بێت، له لایه‌کی تره‌وه به زنجیره گۆڕانکاریکدا تێپه‌ر ده‌کات که شیانی کاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا. رۆژنامه نووس کاوه قوره‌یشی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت من پێم وایه پارتی داد و گه‌شه‌پێدان نمونه‌یه‌کی زۆر ده‌گمه‌ن و ناوازه‌یه له ناو پارته ئیسلامیه‌کاندا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و که‌متر پارتێک هه‌بوه که ڕه‌وتی ئیسلامی سیاسی هه‌بێت و له ناو کۆمه‌ڵگادا جێگه و پێگه‌ی هه‌بێت و بتوانێت به هه‌مان ئه‌ندازه میانه ره‌وی خۆی ببارێزیت و له‌گه‌ل دونیای نوێ‌دا پێ بگه‌ێنێت. قوره‌یشی ده‌شڵێت تورکیا توانیوه له‌گه‌ڵ دونیای ئه‌مڕۆدا سازگار بێت و ئاشت ببێته‌وه و له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی ئه‌مرۆدا خۆی یه‌ک بخات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:44خوله‌كه.