هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌و پێش کۆبونه‌وه‌یه‌ک به مه‌به‌ستی پێکهێنانی هاوده‌نگیه‌ک له نێوان گروپه ئوپوزسیونه‌کانی ئێران‌دا له شاری کۆڵن له ئه‌لمانیا به‌رێوه چوو که چه‌ندین له ڕێکخراوه‌کانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و هه‌ر وه‌ها ئێرانی تێدا به‌شداریان کردبوو.
کاوه ئاهه‌نگه‌ری ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیموکراتی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ل به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له ڕاستیدا وه‌کو هه‌ندی که‌سان باس ده‌کات کونفرانس نه‌بوو به‌لکو کوبونه‌وه‌یه‌ک بوو له نێوان به‌رهه‌ڵستان و دژه‌به‌رانی کوماری ئیسلامی ئێران و له بناغه‌دا به مه‌به‌ستی پێکهێنانی پڕوژه‌یه‌ک بوو بۆ داڕشتنی میکانیزمی هاوکاری به‌رهه‌ڵستان و دژه‌به‌رانی کۆماری ئیسلامی له ده‌وری یه‌کتر که هه‌ندی جار کاره‌کان به یه‌واشی چونه‌ته پێش و هه‌ندێ جار به خێرایی. ئاهه‌نگه‌ری ده‌ڵێت ئه‌و حیزبانه‌ی له چه‌ند ساڵی ڕابوردودا درووستکراون و له خانه‌ێ ئێران‌دا خۆیان پێناسه ناکه‌ن به‌ڵکۆ باس له سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌ن ئه‌وان بانگهێشت نه‌کراوون چونکه ئه‌و کۆبونه‌وه بۆ ئه‌و هێزو لایه‌نانه بوه که ده‌یانه‌وی له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا گۆڕان پێک بێنن.
ده‌توانن له ڕێی کلیک کردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبستی ته‌وای گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 16:33 خوله‌که