کامپه‌ێنێک له ژێر ناونیشانی نه بۆ له‌شکه‌ر کێشی و داگێرکردن، ئا بۆ ئاشتی و دیموکراسی له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک له چالاکانی سڤیل و کاروباری ڕامیاری له کوردستانی باشور هاتوه‌ته کایه‌وه.
کاوه کرماشانی چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ و یه‌کێک له رێکخه‌رانی ئه‌و کامپه‌ێنه له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت زۆربه‌ی به‌شداربوانی ئه‌و کامپه‌ێنه هاوڵاتیانی کوردستانی باشورن و زۆرتریش له شاری سلێمانی و ئێمه‌ش وه‌کو چالاکانی سڤیلی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌شداری ده‌که‌ێن، ده‌شلێت مه‌به‌ست له‌و کامپه‌ێنه به هۆی هێڕشه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ڕژیمی ئێران بوه بۆ سه‌ر سنوره‌کانی کوردستان و هێڕش بردنه سه‌ر بنکه‌کانی پژاک و ئه‌مانه‌وێ له ڕێگای ئه‌م کامپه‌ێنه‌وه بێزاری خۆمان دژ به‌و له‌شکه‌ر کێشیه‌ی ئێران ده‌رببرین.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:23خوله‌ک