Accessibility links

کاوه‌ قوره‌ێشی: فه‌لسه‌فه‌ی بونی کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڵگری ڕاوێژو وتو وێژ نه‌بوه‌

  • Jani Diylan

کاوه‌ قوره‌ێشی: فه‌لسه‌فه‌ی بونی کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڵگری ڕاوێژو وتو وێژ نه‌بوه‌

کاوه‌ قوره‌ێشی: فه‌لسه‌فه‌ی بونی کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڵگری ڕاوێژو وتو وێژ نه‌بوه‌

مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و جه‌لال تاله‌بانی سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌ هه‌وڵ وکۆششدان له‌گه‌ڵ تورکیا و ئێران له‌ لایه‌ک وه‌ پارتی کرێکارانی کوردستان و پارتی ئازادی ژیانی کوردستان له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ بۆ کۆتایی هێنان به‌و شه‌ڕه‌ی له‌ ئارادایه‌. به‌و تاقیکردنه‌وانه‌ی که‌ له‌ پێشدا هه‌بوه‌ ئایا شیانی هه‌یه‌ سه‌ر ئه‌نجامێکی لێبکه‌وێته‌وه‌؟

ڕۆژنامه‌وان کاوه‌ قوره‌ێشی له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت "چه‌ند خاڵێک لێره‌دا هه‌یه‌ که‌ شایانی باس کردنن، یه‌کم حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نه‌ که‌سێک بوه‌ که‌ رێگایان به‌ پ.ک.ک و پژاک داوه‌ بچنه‌ ئه‌وه‌ی وه‌ به‌ دڵنییایشه‌وه‌ که‌سێک نییه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی ‌ببێت ئه‌مانه‌ دابگرێت و بیانهێنته‌ خواره‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵانه‌ پێ ئه‌چێت به‌ شیوه‌یه‌کی کاتی بتوانێت کۆتایی به‌م باره‌ بهێنێت. قوره‌ێشی ده‌شڵێت حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که‌ توانیوه‌ باوه‌ر به‌ پژاک بهێنێت ‌ ئاگر به‌سی یه‌ک لایه‌نانه‌ ڕا بگه‌ێنیت ئه‌شیت کۆماری ئیسلامیش به‌و باوه‌ر بگه‌ێنن که‌ هه‌ر نه‌بێت ده‌ست له‌ هێڕشی تۆپبارانی ناوچه‌ سنوریه‌کان بهێنیت .... ".

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 10:42 خوله‌که‌.

XS
SM
MD
LG