هێزه‌کانی پـۆلیس له که‌شمیری هیندسـتان ئه‌مڕۆ هه‌ینی ته‌قه‌یان له‌و که‌سـانه ده‌کرد که له خۆپـیشـاندانه‌کانی دژی حکومه‌تدا به‌شـداریان ده‌کرد.
له‌م دوایـین شه‌پـۆلی توندوتیژیـیه‌ی نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و جوداخوازاندا 2 که‌س کوژران و به لایه‌نی که‌م 8 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
به هه‌زاران سه‌رباز و پـۆلیس له شه‌قامه‌کانه‌دا پاسه‌وانی ده‌که‌ن بۆ سه‌پاندنی ئه‌و قه‌ده‌غه هاتوچۆیه‌ی پـێشـتر ڕاگه‌یاندراوه، وه‌لێ ژماره‌یه‌ک له خۆپـیشـانده‌ران به کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ ئه‌و فه‌رمانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆکردنه‌یان پـشـتگوێ خست و هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و که‌وتنه به‌رده‌بارانکردن و له چه‌ند ناوچه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی حکومه‌تدا به‌یه‌کیاندا.
هێزه‌کانی له‌شـکر و پـۆلیس خۆیان بۆ گێره‌شێوێنی زیاتر ئاماده ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی ڕێبه‌ری توندڕه‌ی جوداخوازه‌کان سه‌ید عه‌لی شـا گیلانی داوای‌کرد ڕۆژی سێشه‌ممه خۆپـیشـاندانی هێمنانه سـازبکه‌ن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه خۆپـیشـاندانی دژی حکومه‌ت له ناوچه زۆرینه موسڵمانه‌کانی که‌شمیر له مانگی شه‌شه‌وه ده‌سـتیپـێـکردووه و له‌و ده‌مه‌وه هه‌تا ئێسـتا به لایه‌نی که‌م 96 که‌س به‌هۆی توندوتیژیـیه‌کانه‌وه گیانیان له‌ده‌سـتداوه.