کاربه‌ده‌ستانی هندستان ده‌ڵێن سه‌ربازێکی هندی له ڕۆژی شه‌ممه به‌هۆی ته‌قه‌ی سه‌ربازانی پاکستانی له سه‌رسنووری دابه‌شکراوی که‌شمیر کوژراوه.
کاربه‌ده‌ستانی هندستان ده‌ڵێن ئه‌و سه‌ربازه ئه‌ندامێکی هێزی پاراستنی سنوور بووه و له کاتی کوشتنه‌که‌یدا له نۆبه‌داریدابووه.
کاربه‌ده‌ستانی هێزی پاراستنی سنوور ده‌ڵێن سه‌ربازه‌کانی ئه‌وانیش وه‌ڵامی ته‌قه‌کانیان داوه‌ته‌وه.
شایانی باسه که‌شمیر له نێوان هندستان و پاکستان‌دا دابه‌ش بووه و هه‌ردوولاش ته‌واوی که‌شمیر به پارچه‌یه‌ک له وڵاتی خۆیانی داده‌نێن.
جودابیره موسڵمانه‌کان له که‌شمیری ژێر ده‌سه‌ڵاتی هندستان له ساڵی 1989 وه شه‌ڕ بۆ جیابوونه‌وه له‌گه‌ڵ هندستان ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت بچنه سه‌ر به‌شه‌که‌ی پاکستان. به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕانه‌ش تا ئێستا زیاتر له 60 هه‌زار که‌س کوژراون.