چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌و پێش سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود بارزانی سه‌ردانی شاری خانه‌قینی کرد‌و له نزیکه‌وه گۆی له سکاڵا‌و داخوازیه‌کانیان گرت. له هه‌مان کات چالاکانی خانه‌قین له گروپی به‌رگری کردن له بهڕژهوهندیه گشتیه‌کان ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێک کردون دژ به ته‌عریب کردنی شاروچکه‌ی نه‌فتخانه که له چه‌ند کیلومه‌تری شاری خانه‌قین دایه.
دکتۆر کارزان خانه‌قینی ئه‌ندامی گروپی به‌رگری کردن له بهڕژهوهندیه گشتیه‌کان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت سه‌ردانی سه‌رۆک بارزانی بۆ شاره‌که‌مان پشتگیریه‌کی گه‌وره بو بۆ ئه‌م باره ناله‌باره‌ی شاره دابڕاوه‌کانی کوردستان و هه‌ر وه‌ها ئه‌م سه‌ردانه بۆ خانه‌قێن پشتگیریه‌ک بو بۆ مه‌ردومی شاره‌که بۆ ئه‌وه‌ی بیر نه‌که‌نه‌وه که هه‌رێمی کوردستان شاره‌کانی له بیر کردوه‌ته‌وه. وه له باره‌ی هه‌ولدان بۆ گۆڕینی ناوی نه‌فتخانه ده‌ڵێت مه‌به‌ست له‌و کاره بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن عه‌ره‌بێکی زۆرتر بهێنن بۆ ناوچه‌که و به‌و شیوه جارێکی تر ناوچه‌که به عه‌ره‌ب بکه‌ن، به‌ڵام ئێمه به هه‌مو شێوه‌یه‌ک به‌رگری له هه‌مو سنوره‌کانی کوردستان ده‌که‌ێن و به نهفتخانهشهوه، ئێمه ئاماده‌ێن تا دواترین هه‌ناسه به‌رگری له شاره‌کانمان بکه‌ێن و جارێکی تر ڕیگا نه‌ده‌ێن یه‌ک بست بێنه ناو خاکی کوردستان. دشڵێت حکومه‌تی عیراق سڵ ناکاته‌وه له ئه‌نفالێکی تر ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی زۆرتری هه‌بێت