سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزای ده‌ڵێت ئه‌و کراوه‌یه له‌به‌رده‌م بیرۆکه‌ی که تورکیا میوانداری گفتوگۆکانی ئاشتی نێوان حکومه‌تی ئه‌فغانی و تاڵیبان بکات.
له وه‌ڵامی پـرسیارێکی ڕۆژنامه‌ونووسان ڕۆژی هه‌ینی له ئسته‌نبوڵ به‌ڕێز کارزای گوتی نوێنه‌رانی تاڵیبان پـێشـنیاریان کردووه که ده‌کرێت تورکیا بـبێته شوێنێـکی گفتوگۆکان.
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌ی نێوان ڕێبه‌رانی ئه‌فغانی و تورکی و پاکســتانی هاته ئاراوه.
سه‌رۆکی تورکیا عه‌بدوڵڵا گول له به‌رامبه‌ر ئه‌و قسانه‌ی که ده‌ڵێن تاڵیبان ئۆفیسی له تورکیا کردۆته‌وه کاردانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی نه‌بوو، به‌ڵام گوتی وڵاته‌که‌ی هه‌رچی بکرێت له پـێناو هێنانه دی ئاسایش له ئه‌فغانسـتاندا ده‌یکات.
به‌ڕێز گول و به‌ڕێز کارزای و هه‌روه‌ها سه‌رۆکی پاکسـتانیش ئاسف عه‌لی زه‌رداری قایل بوون که مانۆڕی له‌شـکری هاوبه‌ش له مانگی چواری سـاڵی داهاتوودا ئه‌نجام بده‌ن وه‌کو به‌شێـک له هه‌وڵه‌کانی تورکیا بۆ دروسـتکردنی متمانه له نێوان ئه‌فغانسـتان و پاکسـتان.
جێی ئاماژه پـێـکردنه په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئه‌فغانسـتان و پاکسـتان زیانی پـێـگه‌یشت له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی خێڵه‌کی باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتان بووه مۆڵگایه‌کی ئه‌و توندڕه‌وانه‌ی له ئه‌فغانسـتان هه‌ڵهاتن له پاش داگیرکردنی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له سـاڵی 2001.