Accessibility links

ئایا هونەر کەوتۆتە کوێی ئەم مەرگخوازی و کوێی ئەو هەموو قەیرانەوە، لەکاتێکدا لە ساڵی 2011 ەوە زیاد لە نیو ملیۆن مرۆڤ بوون بە قوربانی و چەندین شار و شارۆچکە و گوند کەوتونەتە بەر شاڵاوی مەرگدۆستی هێزەکانی تیرۆر، لەگەڵ ئەو کۆمەڵکوژییەشی کە لەلایەن داعشەوە دەرهەق بە یەزیدییەکان ئەنجامدرا.

لەو بارەیەوە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ ئاکادیمیستی هونەریی و سەماکار كاروان عومەر- سویسرا ئەنجامداوە.

کاروان عومەر سەبارەت بە پرۆژەکەی؛ پڕۆژەی راهێنانی سەما بۆ خانمانی ئێزیدی دەڵێت "کاتێک مرۆڤ دەکەوێتە سەر رووبەڕی خۆگوزارشتکردن جۆرێک لەهێز و توانا زیندوو دەبێتەوە لەو مرۆڤەدا، بیرمان نەچێت تا ئێمە لەسەر هەستەکانمان ئیش بکەی هێز و توانامان گەورەتر و فراوانتر دەبێت، هەتا هێز و تواناش بەکاربهێنین هەستەکانمانجوانتر و بەهێزتر و ئیستاتیکایەکی تریان دەبێت"

هەروەها سەبارەت بە تواناکانی ژیاندۆستی خانمە ئێزیدییە رزگاربووەکان دەڵێت: "جونترین شت کە لەسەرەتای پڕۆژەکەدا هەستم پێکرد بوونی نزیکەی 50 کچ و ژنە یەزیدیانە بوو کە خۆیان بڕیاریان دابوو بێنە ناو هۆڵێکەوە بۆ کۆبونەوە، تەنها بیستبویان کەسێک دەیەوێت سەماتان فێر بکات، لەلایەکی ترەوە ئەوەی زۆر جوان هەستم پێکرد؛ سەرباری ئەو روداوی کۆمەڵکوژی و کارەساتەی بەسەریاندا هاتبوو توانایەکی دەرونی و جەستەیی بەهێزیان هەبوو"

لەکۆتاییدا ڕەنگە هونەر و سەما و فەرهەنگێکی زیندوو ببێتە هێزێکی بەڕەنگاربوونەوەی زیندوو دژی داعش و تیرۆر و کارەساتەکانی جەنگ.

فەرموون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکەدا........

XS
SM
MD
LG