لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن له هه‌رێمی کوردستانی عێراق بڕیاری بایکۆت کردنی دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌که‌یان داوه و ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش هیچ یه‌کێک له ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کگرتوی ئیسلامی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی نه‌چونه‌ته هۆڵی کۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌وه.
کاروان ساڵح ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت هۆکاری هه‌ره سه‌ره‌کی له پاڵ ژماره‌یه‌ک هۆکاری تریشدا ئه‌وه‌یه که نه په‌رله‌مان و نه حکومه‌تی هه‌رێمیش وه‌ڵامێکی ڕاسته‌و خۆیانه‌ی داواکانی خۆپیشانده‌رانیان نه‌داوه‌ته‌وه و ده‌شڵێت به دووری نازانێت بۆ له‌مه‌ودواش هه‌ڵوێستی تریشیان هه‌بێت.
کاروان ساڵح له درێژه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، باسیش له‌وه ده‌کات له ناو په‌رله‌مانی هه‌رێمدا که ڕێگرییان لێده‌کرێت له‌وه‌ی قسه‌ی خۆیان بکه‌ن ، یان داکۆکی له ماف و داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی خۆپیشانده‌ر له هه‌رێمه‌که‌دا بکه‌ن وه‌ک ده‌ڵێت بۆچی ئه‌ندامێتی خۆیان هه‌ڵنه‌په‌سێرن؟ یان ده‌بێت چی بکه‌ن؟
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:13 خوله‌که.