رۆژی سێشه‌ممه، په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بانگهێشتی ئه‌ندامانی کرد بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژی پێنجشه‌ممه له په‌رله‌مان ئاماده بن، که چاوه‌ڕێ ده‌کرێت بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ێ تاوتوێکردنی پرۆسه یاسای بودجه‌ی هه‌رێم بێت.
بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بۆ ساڵی 2010 هێشتا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند نه‌کراوه دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان تێبینی و ناڕه‌زایـیان به‌رامبه‌ر به چه‌ند بڕگه‌یه‌کی پرۆژه‌ی بودجه راگه‌یاند.
له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی، کاروان ساڵح په‌رله‌مانتاری سه‌ر به فراکوسیۆنی گۆڕان ده‌ڵێت ئێمه داوامان کردووه بودجه بگه‌ڕێته‌وه بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند بڕگه‌یه‌کی بودجه بگۆڕدرێت.
به‌ڕێز کاروان هه‌روه‌ها گوتی به‌شێکی زۆری تێبینیـیه‌کانی گۆڕان له‌سه‌ر بودجه ره‌چاو کراون.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 14 خوله‌كه.