کێشه‌ی که‌رکوک یه‌کێک له هه‌ر کێشه سه‌خته‌کاندا بوه که ساڵه‌هایه کورد پێ داگری له‌سه‌ر کردوه و تا ئێستا هه‌ر وا به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێستاکه له‌ملا و ئه‌و لا باس له هه‌ریم بوونی ده‌کرێت !!
عه‌دنان که‌رکوکی به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری که‌رکوک بۆ لێکۆڵینه‌وه و ڕاپرسی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ماوه‌یه‌که له که‌رکوک باس له سێ پرۆژه ده‌کرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی که‌رکوک، لایه‌نی تورکمانی ده‌یانه‌وێ ببێته هه‌رێمێکی فیدراڵ، عه‌ره‌به‌کان ده‌یانه‌وێ بارێکی تاێبه‌تی بدرێت به که‌رکوک به‌ڵام سه‌ر به به‌غدا بێت وه ڵایه‌نی کوردستانی که هه‌ڵوێستی فیرمی حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانیشه ئه‌وه‌یه جێبه‌جێ کردنی به‌ندی 140 و گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان. که‌رکوکی ده‌ڵێت هه‌ر پرۆژه‌یه‌کی تر پابه‌ند نه‌بوونه به به‌ندی 140 وه به بڕوای من ئه‌گه‌ر کوردێکیش پێشنیارێکی له‌و بابه‌ته‌وه بکات کارێکی زۆر به‌ده و به زۆر له‌سه‌ر کورد ده‌که‌وێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 9:29 خوله‌که