Accessibility links

هونەرمەندێـکی دیکەی گەورەی کورد ماڵئاوایی لێکردین


کاژمێر 5:45 ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پـێنجشەممە هونەرمەندی ناسراوی کورد کەریم کابان لە تەمەنی 88 سـاڵیدا لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی پاش ململانەیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیـیەکانیدا کۆچی دوایی کرد.

هونەرمەند جگە لەوەی ساڵانێـکە بەدەسـت نەخۆشی دڵ و ئەلزھایمەر و تێـکچوونی ڕژێنەرە دەرەقیـیەکانەوە دەناڵێنێت، لە ڕێکەوتی 3 ی مانگی دوازدەی 2015 لە ماڵەکەی خۆیدا دەکەوێت بە زەویدا و بەو هۆیەوە ڕانی ڕاستی دەشکێت و دواتر لە نەخۆشخانە نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت.

هەفتەیەک پـێش ئێستا لە پـێنجشەممەی ڕابردوو، ڕێک ڕۆژێـکی وەکو ئەمڕۆ، دەنگی ئەمەریکا ئەو هونەرمەندەی لە نەخۆشخانە بەسەرکردەوە و چەپکە گوڵیان پـێشـکەشکرد و ڕاپـۆرتێـکیان لەسەر ژیانی ئەو هونەرمەندە و کارە هونەریـیەکانی ئامادەکرد.

پـزیشکەکان ئەوەیان بە کەسوکاری گوتبوو کە بەهۆی تەمەن و نەخۆشی دڵ و نەخۆشیـیەکانی دیکەیەوە ئەو نەشتەرگەریـیەی بۆی ئەنجامدرا سەختە و ڕەنگە تەندروستی بەرەو ناجێگرتر ببات .

پاش کۆچی دواییشی بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان و هونەرمەندان و بەرپـرسان تەرمی ئەو هونەرمەندە بە خاک سـپێردرا.

بە گشتی چین و توێژە جیاوازەکان لە کوردسـتان نیگەرانن لە کۆچی دوایی ئەو هونەرمەندە و وێنە و گۆرانیـیەکانی ئەو هونەرمەندە ئەمڕۆ تۆڕە کۆمەڵایەتیـیەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی لە هەرێمی کوردسـتاندا تەنیوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:12 0:00

XS
SM
MD
LG