Accessibility links

ئه‌ندامێکی گۆڕان: ته‌نگه‌ژه‌ی سیاسی کو‌ردستان بێ گۆڕانکاری چاره‌سه‌رناکرێت

  • Shayan Pasha

کاردۆ محه‌مه‌د پیر داوود

کاردۆ محه‌مه‌د پیر داوود

لیستی ده‌سه‌ڵاتداری حکومه‌تی کوردستانی عێراق واته‌ پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان له ‌به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاماده‌یی خۆیان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستاندنی بێ مه‌رج له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆندا ڕاگه‌یاند.

کاردۆ محه‌مه‌د پیر داوود سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی کوردستان له‌ میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا له‌و باره‌یه‌وه‌ گوتی ئێمه‌ پێمان وایه ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ی که‌ ئۆپۆزسیۆن ڕاگه‌یاندووه‌ بۆ گفتوگۆ بنه‌مایه‌کی به‌هێزه بۆ ئه‌م وڵامه‌ی پارتی و یه‌کێتی که‌ دوا به‌یاننامه‌یانه‌ سه‌باره‌ت به‌ چونێتی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی ئۆ‌پۆزسیۆن و به‌کارێکی ئیجابی ده‌زانین.‌

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 06:17 خوله‌که.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG