ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ئۆتۆمبیلێـکی پـڕ له ته‌قه‌مه‌نی له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پـۆلیسی شـاری قه‌نده‌هاری ئه‌فغانسـتان ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا 9 که‌س کوژراون و 19 که‌سی دیکه برینداربوون.
پـێشـتر کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی گوتیان 7 که‌س کوژراون که پـێنجیان له هێزه‌کانی پـۆلیس بوون و 2 که‌سه‌که‌ی تر هاوڵاتی سیڤیل بوون.
سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزایی له‌سه‌ر فه‌یسبوکه‌که‌ی خۆی سه‌رزه‌نشتی هێرشه‌که‌ی کرد و گوتی دوژمنانی دۆڕاوه و بێ هیوا په‌نا بۆ ئه‌م جۆره کاره تێرۆریسـتیانه ده‌بن و ئه‌وه هیچ داویان نادات. هه‌روه‌ها ناتۆش هێرشه‌که‌ی سه‌رزه‌نشتکرد.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه ڕانه‌گه‌یاندووه.