Accessibility links

دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌لعێراقیه‌ و ده‌وڵه‌تی یاسا هاوپه‌یمانێتیـیه‌ک پـێکبهێنن ئه‌وا ئه‌نجامه‌که‌ی باش نابێت

  • Balen Salih

دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک

دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک

دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک، مامۆستای زانسته‌ سیاسیه‌کان له‌ زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین له‌ شاری هه‌ولێری کوردستانی عێراق ده‌ڵێت سه‌رچاوه‌ی ناکۆکیه‌ سیاسیه‌کانی نێوان لایه‌نه‌کانی عێراق پاشخانی خۆی هه‌یه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ڕۆژانی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق.

دکتۆر کامه‌ران ده‌شڵێت زه‌مینه‌ی هاوبه‌شی نێوان لیستی ئه‌لعێراقیه‌ و لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا گه‌لێک مه‌سه‌له‌ له‌ خۆ ده‌گرێت له‌وانه‌ بڕوابوونیان به‌ ده‌سه‌ڵاتی نێوه‌ند، وه‌ ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو لایه‌نه‌ هاوپه‌یمانێتیان دروستکرد ئه‌وا کاریگه‌ریه‌کی ترسناکی ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی عێراق.

هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک کردووه‌.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 6:12 خوله‌که.‌

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG