به پێ میدیاکانی کوردستانی عیراق و هه‌ر وه‌ها ڕاگه‌یاندنیک له لایه‌ن سه‌نته‌ری میتروه‌وه ئاماژه به ده‌ستگیرکردنی که‌مال رؤوف سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ده‌که‌ن. سه‌نته‌ری میترو شه‌رمه‌زاری ئه‌و فیشارانه ده‌کات که له لایه‌ن هه‌ندی له پارت و کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ سه‌ر ڕۆژنامه نووسان ده‌کرێت. کامه‌ران کوردی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ناوه‌ندی چاک وه نوێنه‌ری چاک له ئه‌مریکا له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی سه‌ێری ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی رابوردو بکه‌ێن گرفتی زۆر بۆ رۆژنامه نووسان دروستکراوه به تاێبه‌تی ئه‌و رۆژنامه نوسانه‌ی که هه‌وڵیان داوه به چاوێکی تر ده‌نگ و باسه‌کان بگواسنه‌وه بێ ئه‌وه‌ی پشتگیری له ده‌سه‌ڵات بکه‌ن. کوردی ده‌شڵێت هه‌ر وه‌کو هه‌مو شته‌کانی تر له کوردستاندا ئه‌سته‌مه پولیسێک وه یاخود بۆ نمونه که‌سێک له خاڵێکی پشکنیندا وه‌ستاوه بتوانێ سه‌ربه‌خۆیانه هه‌ڵس و که‌وتێک بکات و کێشه بۆ رۆژنامه نوسێک دروست بکات ئه‌گه‌ر ئاراسته نه‌کرابیت وه یاخود پێ نه‌ووترابێت یان کارنامه‌یه‌ک له پشتی نه‌بێ، کوردی ده‌ڵێت بێ گومان ده‌سه‌ڵات تا بۆی کراوه هه‌وڵی داوه کێشه‌و گرفت بۆ رۆژنامه ئازاد و سه‌ربه‌خۆکان دروست بکات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:33خوله‌كه.