له باشووری کوردستان په‌رتۆکێک به‌ناوی" قورئان له نێوان ئوستووره و جادوودا" له نووسینی خانم گوڵاله که‌مانگه‌ر به‌م تازه‌گیه که‌وتوه‌ته بازاره‌وه.ئه‌ڵبه‌ته خانم که‌مانگه‌ر گرفتێکی زۆری هه‌بوه له دوزینه‌وه‌ی چاپخانه‌یه‌ک بۆ له چاپدانی په‌رتۆکه‌که‌ی به هۆی مه‌ترسی کاردانه‌وه له لایه‌ن هه‌ندێ له موسڵمانه توندره‌وه‌کان و ئێستاش به هیوایه له ده‌ره‌وه که‌سێک یارمه‌تی بدات بۆ له چاپدانی ئه‌و په‌رتۆکه.
نووسه‌ر خانم گوڵاله که‌مانگه‌ر له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " قورئان له نێوان ئوستووره و جادوودا" لێکوڵینه‌وه‌یه‌کی زانستیه له چه‌ند بواریکدا له‌سه‌ر بنه‌ماکانی قورئان وه‌کو کتێبێک، نه‌ک وه‌کو کتێبێکی ئاسمانی که یه‌کێک له کاره‌کانی ئه‌م کتێبه ئه‌وه‌یه ده‌ری ده‌خات که ئاسمانی بوونی قورئان شتێکه له لایه‌ن ئایه‌نیه‌کانه‌وه زۆر زه‌ق ئه‌کرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که‌ڵکی لێ وه‌ربگێری بۆ ده‌ست داگرتن به‌سه‌ر هه‌ستی خه‌ڵکدا. خانم که‌مانگه‌ر ده‌ڵێت زۆر خۆشحاڵ ده‌بم ئه‌گه‌ر خوێنه‌ران بیر‌و بۆچوونی خۆیان و ره‌خنه‌کانی خۆیان به شێوه‌یه‌کی زانستیانه به من بگه‌ێنن و به بێ ده‌مار گرژی بچینه ناو دیالۆگێکی زانستیانه له باره‌ی قورئانه‌وه. خانم گوڵاله که‌مانگه‌ر ده‌شڵێت به داخه‌وه له هه‌رێمی کوردستان ئیسلام له سه‌ره‌وه‌ی یاسا کار ده‌کات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌ستی چه‌پ که ماوه‌که‌ی 17:53 خوله‌که