Accessibility links

دکتۆر که‌ماڵ سه‌یدو: سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د شتێکی تازه‌ی پێ نه‌بوو

  • Motabar Shirwani

دکتۆر که‌ماڵ سه‌یدو: سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د شتێکی تازه‌ی پێ نه‌بوو

دکتۆر که‌ماڵ سه‌یدو: سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د شتێکی تازه‌ی پێ نه‌بوو

سێشه‌ممه‌ له‌ دیمه‌شقی پایته‌خت و له‌ وتارێـکی درێژخایه‌ندا، سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌ڵێت هیچ فه‌رمانێـک به‌ هێزه‌کانی ئاسایش نه‌داروه‌ ته‌قه‌ له‌ خه‌ڵـکی سیڤیل بکه‌ن. ئه‌و ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌ مانگه‌ له‌ وڵاته‌که‌ی ڕووده‌دات پـیلانێـکی بیانیـیه‌.

به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د گوتی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش بۆ سوریا ئه‌رکێـکی سه‌ره‌کیـیه‌ و ئه‌وه‌ش به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تێرۆرسـتان به‌ مستێـکی پـۆڵاین ده‌کرێت.

دکتۆر که‌ماڵ سه‌یدو سه‌رۆکی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ ڕێکخراوی گه‌لانی ژێر هه‌ڕه‌شه‌ ده‌ڵێت سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د شتێکی تازه‌ی پێ نه‌بوو. ئه‌و ده‌ڵێت گه‌لی سوریا باوه‌ڕی به‌ خۆی هه‌یه‌ و ته‌نها خه‌ڵکی سوریا ده‌توانێت ئه‌م ڕژێمه‌ بگۆڕیت و پێویسته‌ به‌ره‌یه‌کی دیمۆکراتیک پێکبهێندرێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:19 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG